لە سلێمانیەوە زەنگی هۆشداریی لێدرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، هاووڵاتیان پابەندنابن بە رێنماییەكانی خۆپارێزی و كەمترین كەس ماسك دەبەستێت، ئەمەش وایكردووە رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا روو لەهەڵكشان بكات بە جۆرێك لە كاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە لە هەرێمی كوردستان ئامارەكان هێندەی چەند رۆژی رابردوو روویان لە هەڵكشان نەكردووە.

دكتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ماوەی زیاتر لە مانگێك دەبێت جارێكی دیكە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا رووی لە هەڵكشان كردووەتەوە، لەچەند رۆژی رابردوو ئامارەكە بەشێوەیەك بوو كە لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا ئەو ئامارە تۆمارنەكراوە، هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەم جۆرە نوێیە خێراتر بڵاودەبێتەوە و ئاستی پابەندبونی هاووڵاتیانیش بە رێنماییەكانی خۆپاراستن سفرە تەنانەت بەشێوەیەكی گشتی ماسكیش نابەستن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی وتی: لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو حاڵەتی گیان لەدەستمان هەبووە و 16 كەسیش لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستكردن، ئەم رێژەیەش زەنگێكی مەترسیدارە چونكە ئەوانەی لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستكردن جەنگی مان و نەمان دەكەن، 147 حاڵەتی دیكە پێویستییان بە ئۆكسجینە، ئەوەی وادەكات حاڵەتەكان مەترسیداربن ئەوەیە زۆربەی نەخۆشەكان كە دێنە نەخۆشخانە باری تەندروستییان ناجێگیرە.

وتیشی : ئەمەش بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە، هۆكارێكیان ئەوەیە هاووڵاتیان لە سەرەتای بوونی نیشانەكانی نەخۆشییەكە خەمساردن لە بەدەمەوەچوونی نەخۆشییەكە، هۆكارێكی دیكە ئەوەیە هەندێكجار لەلایەن هەندێك شوێن نابەرپرسانە مامەڵەیەكی نا زانستی لەگەڵ نەخۆشییەكە دەكرێت و زۆرجار كە دۆخی نەخۆشەكە تەواو تێكدەچێت ئەنجا دەگاتە نەخۆشخانەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا