وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارى نوێی تووشبوانى کۆرۆناى بڵاوکردەوە

پۆلەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوەو 17 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٧٨ لە هەولێر، ٩٧ لە سلێمانی، ٦٢ لە راپەڕین، ٣٢ لە دهۆک، ٢١ لە گەرمیان، ١٨ لە هەڵەبجە.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “١٦٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ١٠١ لە هەولێر، ٣٢ لە گەرمیان، ٢٣ لە دهۆک و ١٠ لە هەڵەبجە.”

وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەى بەوەشکردووە، ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١٣ کەس لە هەولێر، دوو لە سلێمانی، یەک لە گەرمیان و یەک کەسیش لە دهۆک بووە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٧ هەزار و ٥٤٧ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دە هەزار و ٣٠٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٦٥٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک