وەزارەتی تەندروستی: دۆخی كۆرۆنا مەترسیدارە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: دۆخی كۆرۆنا لە وڵات مەترسیدارە و بەهۆی بە هەندوەرنەگرتنی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی لەلایەن هاووڵاتییانەوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەوە، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوونی رۆژانە بە كۆرۆنا تۆماركراوە.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی لە سەر بنەمای راپۆرتی شارەزایانی تەندروستی گشتی جەخت دەكاتەوە، دۆخی كۆرۆنا ئێستا پێی ناوەتە قۆناغێكی زۆر مەترسیدار و تا دێت ژمارەی تووشبوون بەخێرایی زیاتر دەبێت، پێشتریش پێشبینیمان كردبوو، كە ئەو شەپۆلە زۆر لە شەپۆلەكانی پێشوو سەختتر دەبێت، لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەوە تا ئێستا، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە تۆماركراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا لە هاووڵاتییان دەكات، بگەڕێنەوە بۆ پابەندبوون بە رێنماییەكانی خۆپارێزی، هەروەك ئاگاداریان دەكەنەوە، هەرچی زووە سەردانی ناوەندەكانی پێدانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكەن و ڤاكسین وەربگرن، چونكە هیچ رێگەیەكی دیكەمان لەبەردەم نییە بۆ شكاندنی زنجیرەی گواستنەوەی پەتاكە و كۆنترۆڵكردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا