پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای كرد، بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گەشەی جیهانیی پێنج ساڵ دواكەوتووە و ترسی ئەوەیان هەیە شەڕی روسیا و ئۆكرانیا بارودۆخەكە خراپتر بكات.
بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردووەتەوە، بۆ یەكەمجار لەماوەی 30 ساڵی رابردودا ئاماژەكانی گەشەی مرۆیی كە رێژەی مامناوەندی تەمەن و فێركردن و ئاستی بژێوی لەبەرچاو گرتووە دابەزیوە.
باسی لەوەشكردوە، گەشەی تەندروستی و فێركردن و ژیان و بژێوی بەهۆی كۆرۆناوە پاشەكشەی بەرچاوی كردوە.
دەشڵێت: پاشەكشە كردنی ئەو سێ بوارە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكی بێ هیوا ببن و توشی دڵەڕاوكێ دەبن دەربارەی داهاتویان.
نەتەوە یەكگرتووەكان ترسی خۆشی پیشانداوە لەوەی، شەڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا بارودۆخەكە ئەوەندەی تر خراپتر بكات.