تەندروستی جیهانی: 10% ی دانیشتووانی جیهان تووشی كۆرۆنا بوون

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی خەمڵاندنەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێدەچێت 10% ی دانیشتووانی جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبن، بەو هۆیەوە زۆربەی دانیشتووانی جیهان لەبەردەم مەترسی تووش بوونن بەو ڤایرۆسە.

مایك رایان راوێژكاری باڵا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: لە چەند ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی ئاسیا تووش بوون بە كۆرۆنا زیادی كردووە، رێژەی مردنیش لە چەند شوێنێكی ئەورپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زیادبووندایە.

باسی لەوەكرد، كۆرۆنا لە هەموو وڵاتانی جیهان بەشێوەیەكی فراوان بڵاوبووەتەوە.

دوایین ئامارەكان باس لەوەدەكەن لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە 35 ملیۆن كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون، لەو رێژەیە نزیكەی 27 ملیۆن كەس چاكبوونەتەوە و یەك ملیۆن و 43 هەزار كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا