رووسیا سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كوتێت

پۆڵه‌تیك پرێس

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌ كوتانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا.

ئیگور كۆناشینكۆف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، له‌ نێو سه‌ربازانی هێزه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌ستییان به‌ كوتانی سه‌ربازانكردووه‌ به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا و بڕیاره‌ پێش كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 100 هه‌زار سه‌رباز ڤاكسینه‌كه‌یان پێبدرێت.

له‌ مانگی ئابی ئه‌مساڵدا وڵاتی رووسیا به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنای به‌ناوی (سبوتینك ڤی) ئاشكراكرد و بڕیاریدا له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌ ناوخۆی وڵات به‌سه‌ر كه‌سانی به‌ ته‌مه‌ن و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و تیمه‌ ده‌ریاوانییه‌كان كه‌شتییوانییه‌ ئاسمانییه‌كان دابه‌شی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا