ئامارەكانی كۆرۆنا لە جیهاندا روو لە بەرزبوونەوە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییزدا ، ئامارەكانی كۆرۆنا لە جیهاندا جارێكی تر بە خێرایی روویان لە بەرزبوونەوە كردۆتەوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوەدەكات لە هەفتەی رابردوودا نزیكەی سێ‌ ملیۆن كەس توشی كۆرۆنا بوون.

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی رایگەیاند، ئامارەكانی توشبون بە كۆرۆنا لە كیشوری ئەوروپا، هەفتەی رابردوو بە رێژەی 7% بەرز بوەتەوە، هۆشداریشیدا لەوەی كە دابەشكردنی نا یەكسانی ڤاكسین بەسەر وڵاتە ئەوروپییەكاندا، هەڕەشە لەسەر كیشوەرەكە دروست دەكات.

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەفتەی رابردوو نزیكەی دوو ملیۆن و 700 هەزار كەس لە جیهاندا توشی كۆرۆنا بون و زیاتر46 هەزار توشبوی ڤایرۆسەكەش لەو هەفتەیەدا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بێت ئەو ناوچانەی كە زۆرترین حاڵەتیان تێدا تۆمار كراوە ئەوروپا و هەردوو ئەمریكان و بە تەنها لە ئەوروپا یەك ملیۆن و 300 هەزار حاڵەتی نوێی توشبون تۆمار كراوە.

بەرزبونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لە كاتێكدایە كە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە روسیا دەركەوتوە كە ئەویش جۆری ( ئەی وای فۆر تو) وە، لێپرسراوانی تەندروستی ئەو وڵاتەش هۆشدارییان داوە لە بڵاوبونەوەی فراوانی ئەو جۆرەی كۆرۆنا لەوڵاتەكەدا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا