پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دوای دەركەوتنی نەوەی گۆڕاوی كۆرۆنا پێویستە هاوڵاتییان پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسین و پابەندبن بە رێنمایی و بڕیارەكانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێویستە هاوڵاتییان پابەندبن بە بەستنی دەمامك و دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی بەتایبەتی لە شوێنە قەرەباڵغەكان.
وەزارەتەكە جەختیكردووەتەوە پێویستە سەرجەم دامەزراوە حكومی و تایبەتەكان رێگە نەدەن ئەو كارمەند و هاوەڵانەی نەخۆش بچنە نەخۆشخانەكان كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە یاخود پشكنینی پی سی ئاریان نەكردووە.