پۆلەتیك پرێس
ئەوقافی سلێمانی چەند بڕیارێكی لە بارەی مزگەوتەكانەوە دەركردو رایگەیاند، نابێت بەبێ ئاگاداری ئەوان هیچ كەناڵێكی راگەیاندن بچێتە مزگەوتەكانەوە و وتار و نوێژی هەینی بگوازێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی رایگەیاندووە، لەبەر تەندروستی هاوڵاتیان ئەو مزگەوتانەی لەناو بازاڕدان بەهۆی قەرەباڵغییەوە تەنها بۆ دەستنوێژگرتن بەكاردێن و نوێژیان تێدا ناكرێت.
دەشڵێت “بەبێ ئاگاداری ئێمە و بەرپرسان نابێت هیچ كەناڵێكی راگەیاندن بچێتە مزگەوتەكانەوە و وتار و نوێژی هەینی بگوازێتەوە، هاوكات بڕیارە مزگەوتەكانی ناو بازاڕ لە ٩ی بەیانی تاوەكو دوای نوێژی عەسر بكرێنەوە.”
ئەوقافی سلێمانی باس لەوە دەكات، ئەو مزگەوتانەی كە هۆڵەكانیان بچوكن و هەواگۆڕكێی تێدا نییە نوێژی هەینیان تێدا ناكرێت.
ئەو رێكارانەش دوای ئەوە دێن لە ماوەی رابردودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چەندجارێك مزگەوتەكان داخران.