لە كەركوك رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی رۆژانەی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیان تووشی كۆرۆنا دەبن، بەڵام هاووڵاتیان لەگەڵ ئەوەی پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نابن، ئامادەییان تێدانیە ڤاكسین وەربگرن.

سامان یابە عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بارودۆخی تەندروستی كەركوك باش نییە و خەڵكێكی زۆر تووشی كۆرۆنا بووە و نەخۆشخانەكانمان پڕبوون، كە مەزندە دەكرێت بە 300 بۆ 400 كەس رۆژانە تووشی كۆرۆنا دەبن، هۆكاری سەرەكی توشبوونیش دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، وتی: ژمارەیەكی زۆر بنكەی كوتانمان كردووەتەوە كە نزیكەی 90 بنكەیە لە ناوەندی پارێزگای كەركوك و قەزا و ناحیەكانی سەر بە كەركوك، بەڵام هێشتا هاووڵاتییان ئامادەییان تێدانیە ڤاكسین وەربگرن، لەگەڵ ئەوەی رۆژانە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین ڤاكسین وەربگرن چونكە تا رێگایە بۆ پارێزگاری لە كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا