دڵنیایی لە دابینكردنی ئۆكسجین بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

یەكێك لە كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئۆكسجین دڵنیایی دەدات لەوەی بەبێ بوونی هیچ كێشەیەك، یەدەگی پێویستی ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی و هەولێر لە بەردەستە.

عەلی سێوكانی خاوەن پشك لەكۆمپانیای گۆلڤ كرایۆ كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئۆكسجین بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا، بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، دەتوانن ئۆكسجینی سەرجەم نەخۆشخانەكانی سلێمانی و هەولێر دابینبكەن، ئێستاش هیچ كێشەیەكیان لە كەمی ئۆكسجیندا نییە.

ئاماژەی بەوەشكر، ئێستا ئەوان ئۆكسجینی بەشێكی زۆر لە نەخۆشخانەكانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دابیندەكەن، هەر نەخۆشخانەیەكی دیكەش داوایان لێبكات ئەوا ئامادەن بۆیان دابین بكرێت.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردودا لە بەشێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێر گرفتی نەبوونی ئۆكسجین دروست بوو، بەهۆیەوە چەندین كەس گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا