عێراق دەرهێنانی كارتی ڤاكسین بۆ گەشتیاران دەكاتە مەرج

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد، بە فەرمی مەرجی كارتی ڤاكسین لە هەموو فڕۆكەخانەكانی عێراق بۆ ئەوانەی گەشت دەكەن كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: هەموو ئەو كەسانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە‌ ئێستا دەتوانن داوای دەرهێنانی كارتی جیهانی ڤاكسین بكەن كە لە هەموو ناوەندەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ وەرگرتنی ڤاكسین بەردەستە.

وتیشی: ئێستا زۆرێك لە وڵاتانی جیهان كارتی ڤاكسینیان كردۆتە مەرج بۆ ئەنجامدانی گەشت و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ژمارەی ئەو وڵاتانە زیاتر دەبن.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاند: بێگومان وەرگرتنی ڤاكسین بە تەنیا نابێتە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە ڕەنگە دوای وەرگرتنی ڤاكسینیش مرۆڤ دووبارە تووشی ڤایرۆسەكە ببێتەوە، بۆیە دەبێت لە پەیڕەوكردنی ڕێككارەكانی خۆپارێزی بەردەوام بین.

جەختیشی كردەوە كە هەر گەشتیارێك بەر لە ئەنجامدانی گەشت جگە لە كارتی ڤاكسین، دەبێت پكشنینی PCR ئەنجام بدات، چونكە زۆرجار دوای وەرگرتنی ڤاكسینیش ڕەنگە كەسەكە دووچاری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا