چاودێری ئەو كەسانە دەكرێت كە ڤاكسینیان وەرگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر ئاشكرای دەكات، ئەو 20 كارمەندەی تەندروستی كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە تا ئێستا هیچ كێشەكیەكیان نەبووە و بەردەوام چاودێری رەوشی تەندروستیان دەكەن.

سەرهەنگ جامباز بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، 20 كارمەندی تەندروستی لە هەردوو رەگەز و لە تەمەنی جیادا ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، تا ئێستا هیچ كێشەیەكیان نییە و پێدەچێت لە دوو رۆژی داهاتوودا نیشانەی لاوەكییەكانیان تێدا دەربكەوێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگاداری هەر 20 كەسەكەیان كردووەتەوە ئەگەر نیشانەی لاوەكیان تێدادەركەوت دەست بەجێ‌ پەیوەندییان پێوە بكەن.

باسی لەوەشكرد، ئەو كۆمپانیایەی ڤاكسینەكەی بەرهەمهێناوە نیشانە لاوەكیەكانی دەست نیشانكردووە كە بریتین لە سووربوونەوەی شوێنی دەرزییەكە و تا یەكی كەم و ئازاری ماسولكەكان بۆ ماوەی چەند رۆژێك.

رۆژی یەكی ئەم مانگە وڵاتی چین بڕی 50 هەزار ژەمە ڤاكسینی جۆری سینۆفاڕمی وەك دیاری بۆ عێراق نارد، لەو ژمارەیەش هەرێم پێنج هەزار ژەمە ڤاكسینی بەركەوت، كە دابەش دەكرێت بەسەر هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمدا و بە كارمەندانی تەندروستی بەتایبەتی ئەوانەی لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنان دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا