تەندروستی جیهانی ڤاكسین بۆ وڵاتە هەژارەكان دابین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی تەندروستی جیهانی 40 ملیۆن ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژارنشین دابین دەكات، ئەو هەوڵەشی وەك جەنگێك بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەو وڵاتانە دەخاتەڕوو.

ئەلبێرت بۆرلا سەرۆكی كۆمپانیای فایزەر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، هەردولا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی نزیكەی 40 ملیۆن ڤاكسین بۆ وڵاتە هەژارەكان دابین بكەن لەو چوارچێوەیەشدا هەردولا رێككەوتنێكیان واژوو كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڤاكسینەكە بەنرخی تێچووەكەی بە رێكخراوەكە بەنرخی تێچووی بەرهەمهێنانەكەی بە رێكخراوەكە دەفرۆشێت و لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵیش ڤاكسینەكە دەگاتە دەست رێكخراوەكە.

لای خۆشیانەوە رێكخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوەكردووە، هەوڵدەدەن بەشێوەیەكی دادپەروەرانە ڤاكسینەكە بەسەر ئەو وڵاتانەدا دابەش بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر رێكخراوی تەندروستی جیهانی دانی بە ڤاكسینی فایزەردا نا، لەئێستاشدا لە زۆربەی وڵاتان ڤاكسینەكە بەكاردەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا