سیستمی یەكپۆشی لە ناوەندەكانی خوێندن دەخرێتەوە بواری جێبەجێكردن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بەهۆی قەیرانی دارایی و كێشەی مووچە، وەزارەتی پەروەردە چاوپۆشی لە سیستمی یەكپۆشی لە ناوەندەكانی خوێندن كرد، بڕیارە بۆ ساڵی نوێی خوێندن سیستمەكە بخاتەوە بواری جێبەجێكردن، ساڵی نوێی خوێندنیش لە 4 ی ئەیلولەوە دەست پێدەكات.

سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ساڵی رابردوو بەهۆی بارودۆخی ئابوری هاووڵاتیان و كەمی دەوام، وەزارەتی پەروەردە وای بەباش زانی كە سیستمی یەكپۆشی نەكات بە ناچاری بەسەر خوێندكارانەوە، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2021 _ 2022 ئەگەر بارودۆخی مووچە باش بێت و دەوام بە شێوەیەكی باشتر دەست پێبكەینەوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە سیستمی یەكپۆشی لە ناوەندەكانی خوێندن پەیڕەو بكاتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە وتی: ئەگەر ڤایرۆسی كۆرۆنا لێمان تێك نەدات و بارودۆخەكە وەك ئێستا نەبێت و هاووڵاتیان خۆپارێزی بكەن، بە دڵنیاییەوە وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە لە 4 ی ئەیلولەوە دەست بە دەوامی ساڵی نوێی خوێندن بكەین.

وتیشی: ئاستی بەكارهێنانی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە هەرچەندە خراپ نیە بەڵام لە ئاستی دڵخۆشكەردانییە، چونكە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەگشتییەكەماندا نزیكەی 5000 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرمان هەیە، وردە وردە هاووڵاتیان دەچن بەدەم وەرگرتنی ڤاكسینەوە، ئومێد دەكەین لە ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایان و فەرمانبەرانمان بێ‌ كێشەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا