وەزارەتی تەندروستی لەبارەی داخستنی دەرمانخانەیەك لە هەولێر روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی داخستنی دەرمانخانەیەك لە هەولێر بڵاوكردەوەو ڕەتیدەكاتەوە لەسەر هەرزانی نرخەكانی داخرابێت، دەشڵێت، دەرمانخانەكە دەرمانی حكومی بە هاوڵاتیان فرۆشتووە بۆیە داخراوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، بەداخەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی بڵاوبوونەوەی داخستنی دەرمانخانەیەك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە بە هۆكاری هەرزانی لە نرخی دەرمان داخراوە، بەڵام ئەم بابەتە دوورە لە راستی، بەڵكو هۆكاری داخستنی ئەم دەرمانخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ فرۆشتنی كۆمەڵێك دەرمانی حكومی وەزارەتی تەندروستی (MOH/IRAQ) كە بە خۆڕایی لە نەخۆشخانە حكومییەكان بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت و كڕین و فرۆشتنی لەسەرنییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان لێژنەكانی چاودێریكردنی بازار سەردانی ئەم دەرمانخانەیان كرد، دەركەوت ئەم دەرمانخانەیە كۆمەڵێك دەرمانی (MOH) كە موڵكی گشتین بە شێوەیەكی نایاسایی دەستیان كەوتووەو بەبڕە پارەیەكی زۆر بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن و ساخی دەكەنەوە كە ئەمەش پێچەوانەی یاسایەو قەدەغەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، جۆری دەرمانەكان لۆگۆی (MOH/IRAQ) لەسەرە  دەرمانەكان بەئاشكرا دیارە كە هی میرییە بۆیە دەرمانخانەكە داخراو سەرپێچیكاریش  رێكاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا