4 کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر دادەخرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بڵاویكردەوە، بەھۆی سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوونییان بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی چوار كۆمپانیای دەرمان لەشاری هەولێر داخراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پشکنین و بەداواداچوونە بەردەوامەکانی بەشی چاودێری بە ھەماھەنگی لەگەڵ هێزەكانی پۆلیس چوار کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر بەھۆی سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوونییان بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داخران.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگاداردەکاتەوە پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بن، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار بەروەرووی لێپێچینەوەی تووندی یاسایی دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا