پۆڵهتیك پرێس
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات پابەندی یاسای بودجەی ٢٠٢١ بن و لەسەر پرسەکانی دیکەی نێوانیشیان دەست بە دانوستان و گفتوگۆ بکەن.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ماوەی کارکردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ ھاوکاری عێراقی تا ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ درێژکردەوە ئهنجومهنهكه پەیامێکی ئاراستەی ھەردوو حکومەتی ھەولێر و بەغدا و کرد و داوایان لێدهكات کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و ھەنگاو بنێن بۆ دانوستانی زیاتر لەسەر ناکۆکییەکانی نێوانیان.
هاوكات ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ، داواكهی حكومهتی عێراقی بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی پێشوهختهی عێراق لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە تاوتوێكردووه و بە کۆی دەنگ بڕیاریدا تیمێک لهشارهزایان و چاودێران بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق بنێرێت.
بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ ههڵبژاردنی پێشوهخته لهعێراق بەڕێوەبچێت.