پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری زیاتر دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوی شەپۆڵێكی نوێ و هەڵكشانێكی بەرزی تەشەنەكردنی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی پەتازانی و خۆپارێزی و هۆشیاری و دەستنیشانكردن و چارەسەركردن.
لهراگهیهندراوێكی وهزارهتی تهندروستیدا هاتووه، پاڵپشت بە ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەسەرپەرشتی وەزیری تەندروستی لەگەڵ تیمی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی پاراستنی تەندروستی لە ڕۆژی پێنجشەممە 15/7/2021 دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆشی كۆڕۆنا و پڕۆسەی ڤاكسین و ڕێكارەكانی خۆپارێزی و چارەسەری، بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی پەتازانی و خۆپارێزی و هۆشیاری و دەستنیشانكردن و چارەسەركردن.
ئاماژه بهوهشدراوه، ڕاسپاردەکان ئامادەکراون بۆ لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بڕیاردان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی تەندروستی و توندوتۆڵکردنەوەی ڕێنمماییەکانی خۆپارێزی لەلایەن دامودەزگاکانی پەیوەنداری حکومی و تایبەت.