پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەدات لە خراپی دۆخی دارایی نەخۆشخانەكانی سنوورەكە و دەڵێت، نەبوونی پارە كاریگەری لەسەر ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان كردووە و رەخنەی توندیش لە وەزارەتی تەندروستی دەگرێت.
د.سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە (K.N.N) ی راگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی نەختینەی پارەوە بەشێكی زۆری خزمەتگوزارییەكان سست بوون و وەستاون.
باس لەوەش دەكات بەهۆی دابین نەكردنی سوتەمەنی بۆیان زۆربەی ئەمبوڵانسەكان لە كار وەستاون ، جگە لەوەستانی خزمەتگوزاری خواردن.
ئەوەشی خستەڕوو، رۆتینیاتێكی زۆر لە كاروبارەكانیان دروست بووە كە دەبێت نووسراوەكان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی بكرێت و دواتر بۆ ئەنجومەنی وەزیران لانی كەم نووسراوێك ماوەی دو مانگی پێدەچێت بۆ وەڵامدانەوە.
روونیشی كردەوە، ماوەی سێ مانگی رابردوو پێشنیار و چارەسەریان بۆ گرفتەكان خستووەتەڕوو، ئەویش بە تەرخانكردنی داهاتی دوو بۆ سێ رۆژی پەروێزخان لە مانگەكەدا بۆ تەندروستی گەرمیان بەوەش سەرجەم كێشەكانی دەرمان و كەرستە پزیشكییەكان چارەسەردەبن بەڵام پێشنیارەكەیان رەتكراوەتەوە.