پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە 165ھەزار ژەمە ڤاکسین بە ھەموو جورەکانییەوە دابەش کراوە و ڕۆژانەش خواستێکی زۆر لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ھەیە و هەفتەی داهاتووش پاسپۆرتی ڤاكسین دەردەچێت.
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمیدیای پارتی وتووە، ڕێژەی بەکارھێنانی ڤاكسین لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەگوێرەی خواستی ئەوان نییە، بەڵام ئەوەی گرنگە پرۆسەی دابەشکردن و بەکارھێنانی ڤاكسین بەردەوامە، ڕێژەی ناوتۆمارکردنیش لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاماژەیەکی باشە.
سەبارەت بە درووستکردن و دەرکردنی پاسپۆرتی ڤاکسین بۆ ئەو هاوڵاتیانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەداوە، دیزاینی پاسپۆرتەكە تەواو بووەو ھەندێك وردەکاریی تەکنیکی ماوە و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داھاتوو یان بە هەفتەی داھاتوو پاسپۆرتی ڤاکسین بەردەست دەبێت لە ھەرێمی کوردستان.