ناوەندەكانی خوێندن چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی تەندروستین

پۆڵەتیك پرێس

بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت جەخت لە راگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری نێوان هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكەنەوە و رێكارە تەندروستییەكان وەك خۆی جێبەجێنەكرێن داخستنی دەرگای ناوەندەكانی خوێندنیش لەهەرێمی كوردستان ئەگەرێكی بەهێزە.

رەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەگەرێك هەیە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دابخرێن ئەوەش لە زیادبونی ئامارەكانی تووشبووانی رۆژانەی كۆرۆنا دەبێت.
بریكاری وەزارەتی تەندروستی وتی: راستە ئامارەكانی تووش بوون بە كۆرۆنا زۆر زیادیان كردووە، بەڵام ئەوە بۆ داخستی ناوەندەكانی خوێندن پێوەر نییە چونكە ناكرێت هەموو رۆژێك باس لە داخستنی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكرێت ئەگەر وایە بۆچی ناوەندەكانی خوێندن كرانەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك وەزارەتی تەندروستی تەنها جەخت لەوە دەكەینەوە دەبێت هاتووچۆی گەشتیاری بە هەموو شێوەیەك لە نێوان شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەگەڵ پارێزگانی هەرێم رابگیرێت.

بڕیارە رۆژی دوو شەممە 1ی ئادار لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و تاوتوێی دۆخی كۆرۆنا و پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن بكات، پێشتر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، ئەوان پابەندن بە هەر بڕیارێك، كە لیژنەكە دەریدەكات ئەگەر داخستنی ناوەندەكانی خوێندنیش بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا