رووپێوی بۆ رەوشی ژنان لە عێراق ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قۆناغی دووەمی كاری مەیدانی بۆ رووپێوی رەوشی كۆمەڵایەتی و تەندروستی ژنان لە عێراق ئەنجام دەدرێت، دەزگای ناوەندی ئامار لەوەزارەتی پلاندانان، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق و پشتیوانیكردنی سندوقی نیشتەجێبوونی نەتەوە یەكگرتووەكان، پرۆسەكە جێبەجێی دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، رووپێوییەكە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە دەگرێتەوە و دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە داتای بڕواپێكراو لەبارەی تەندروستی ژنان و رۆڵی لە كۆمەڵگە و لە خێزاندا و توانای ئابووری و سیاسی دەستەبەر بكرێت.

ئەوەشهاتووە، لەڕێگەی ئەو داتا تەواوكارییانەوە دەكرێت پێشكەوتن و كەموكوڕییەكان لەدۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و تەندروستی ژنان لە عێراق دیاری بكرێت و بەراوردیان بكرێت بەئەنجامەكانی قۆناغی یەكەمی رووپێوی تەواوكارییەكە كەلەساڵی 2011دا ئەنجام درابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا