ئێران و سعودیە و عێراق پێشەنگی لەسێدارەدانن

پۆڵەتیك پرێس:

رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا دەربارەی لەسێدارەدان لە جیهاندا ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی و ئێرانی لە پێشەوەی لیستی ئەو وڵاتانەدا داناوە كە رێژەی لەسێدارەدان تێیاندا بەرزە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، سزای لە سێدارەدان لە ساڵی 2019دا لە ژمارەیەك وڵات جێبەجێكراوە، ئێران و سعودیە و عێراق و میسر پێشەنگن.

چین ژمارەی ئەو كەسانەی لەسێدارەی داون هەزاران كەسە، بەڵام ژمارەیەكی دیاریكراو نییە، چونكە ئەو زانیارییانە نهێنی كاروباری دەوڵەتن.

دوور لە چین راپۆرتەكە 657 لەسێدارەدانی لە 20 وڵات لە ساڵی 2019 تۆماركردووە بە دابەزینی رێژەی 5% بەراورد بە 2018 كە 690 كەس لە سێدارە دراون و ئەوەش كەمترین لەسێدارەدانە كە تۆماركراوە.

راپۆرتەكە دەڵێت 86%ی پرۆسەی لەسێدارەدان جگە لە چین لە ئێران و سعودیە و عێراق و میسر بووە.

لەسەر ئاستی عەرەبی سعودیە 184 كەسی لەسێدارە داوە و دواتریش عێراق و میسر و سودان بووە.

بەپێی راپۆرتەكە ئێران 251، سعودیە 184، عێراق 100، میسر 32، باشوری سودان 11، سۆماڵ 12، پاكستان 14 و یەمەن 7 كەسیان لەسێدارە داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا