پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق پەیامێكی ئاراستەی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی كرد و رایگەیاند، خۆپیشاندانەكەتان لەدژی هیچ كەس و لایەنێك نیە بەڵكو لە پێناو عێراق و عێراقیەكان و حكومەت و پەرلەمانە و بەهیچ شێوەیەكیش لە ناوچەی سەوز نزیك مەبنەوە.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە پەیامێكدا بۆ خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: ناڕەزایەتیەكەتان دژی كەسێك و گروپێك نەبوە، بەڵكو لە پێناو عێراق و هەمو عێراق و حكومەت و پەرلەمان و خەڵكەكەیدا بوە، بۆیە با دروشم و سرودەكانتان تەنها لە پێناو عێراقدا بێت و لەگەڵ هیچ شتێكی دیكە بەركەوتنتان نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بزانن ئێستا ئاماژەكە شوێن ئێوە و هەمو عێراقییەكان دەكەوێت، بەڵكو زیاتر هەمو جیهان شوێنتان دەكەوێت، بۆیە رەنگدانەوەی ئەو واقیعە گەشاوەیە كە ئێوە نوێنەرایەتی دەكەن، ئێوەش كوڕی ئەم خاكە و جەماوەری ئەم وڵاتەن، بە خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەكانتان ڕێگە مەدەن هێزە ئەمنییەكان تێپەڕێنن و و یەك بستیش لەناو ناوچەی سەوزدا پێشڕەوی مەكەن.
ئەوەشی خستەڕوو، با پەیامەكەتان یەك و یەكگرتو بێت، بەڵام ئێوە تەنها لە پێناو عێراقدا چونەتە دەرەوە، تەنها لە پێناو عێراقدا.