ئێران بەستنی ماسكی كردە ناچاری

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوان و مردن بەكۆرۆنا وەزارەتی تەندروستی ئێرانی باری نائاسایی لە وڵاتەكەی راگەیاندو بەستنی ماسكیشی كردە ناچاری.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی ئێران زۆربونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا ناچاری كردوون باری نائاسایی رابگەیەننەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، رۆژی شەمە بڕیارەكە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتیمانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە ئێران جێبەجێدەكرێت و بەكارهێنانی دامامك لەتەواوی شوێنە تایبەت و گشتییەكان دەكرێتە ناچاری.

لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە بەهۆی رانەگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ وڵاتی چین، ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەربڵاو لە ئێران بڵاوبوویەوەو بەهۆیەوە بە سەدان هەزار هاوڵاتی ئەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون هاوكات تائێستاش زیاتر لە 28 هەزار ئێرانی بە كۆرۆنا مردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا