داوادەكرێت بەرێگای دیپلۆماسی سەلوان مۆمیكا بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بە فەرمی داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەكات بە رێگە دیپلۆماسییەكان سەلوان مۆمیكا، پەنابەری عێراقی لە سویدەوە بگەڕێنێتەوە كە پێشتر لەو وڵاتە قورئانی پیرۆزی سووتاند.

بەگوێرەی نووسراوەكە، كە رۆژی 9 ی تەممووز لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە كراوە، هاوپێچ فەرمانی دەستگیركردنی سەلوان مۆمیكا بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نێردراوە بۆ ئەو وەزارەتە.

رۆژی 28ی حوزەیرانی رابردوو، سەلوان مۆمیكا، كە پەنابەرێكی تەمەن 37 ساڵانی عێراقییە لە سوید، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆكهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتە كۆپییەكی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەوەش ناڕەزایەتی لە عێراق و جیهاندا لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا