هەدەپە گردبوونەوەی جەماوەری ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رۆژی شەممە بە دروشمی چارەسەری لە لای ئێمەیە و نا بۆ داگیركاری، لە ئامەدی باكوری كوردستان و ژمارەیەك شاری دیكەش خۆپیشاندانی ئەنجامدا و تیایدا سیاسەتی ئێستای حكومەتی توركیای رەتكردەوە و تۆمەتباری كرد بەوەی بە هێزی سەربازی هەوڵ دەدات خۆی لە قەیرانەكان بشارێتەوە.

گوڵستان ئاتاسوی، هاوسەرۆكی هەدەپەی ئامەد لە وتارێكدا بۆ دەیان هەزار كەس لە لایەنگرانی پارتەكەی وتی، هەرچەندە پۆلیسی تورك ویستی دەستوەردان بكات، بەڵام جەماوەر سرودی چەرخی شۆڕشی وتەوە و دروشمی ئێمە ئەوەیە بە بەرخۆدان سەردەكەوین، ئێستاش دەرفەتی گەورەی چارەسەری هەیە. ئێمە بە هەزاران ئازادیخوازی ئەم گۆڕەپانە دەڵێین كە چارەسەری ئێمەین.

ڕۆژی پێنجشەممە 4 ی ئاب، ئەبرو گونای، وتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان لە كۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی هەفتانەیدا وتی: پارتەكەمان بە دروشمی “ئێمە چارەسەرین، نا بۆ شەڕ و داگیركاری” لە 6 ی ئاب لە ئامەد و 7 ی ئاب لە ئەستەنبوڵ گردبوونەوەی جەماوەریی سازدەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا