پۆڵەتیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان لەهەولێر رایدەگەیەنێت بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كانیان به 184 قاڵب ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیرده‌كات كه ده‌كاته 92 كیلۆگرام.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان لەهەولێر ئەوتۆمەتبارەی دەستگیركراوەو ماددەهۆشبەرەكانی پێبووە خه‌ڵكی وڵاتی توركیایه‌و دانیشتوی شاری هه‌ولێره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت، دوای هه‌بونی زانیاری ورد له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ له‌چالاكیه‌كی گه‌وره‌دا له‌شاری هه‌ولێر توانیویانه بازرگانێكی ماده هۆشبه‌ره‌كان به184 قاڵب ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیربكه‌ن كه ده‌كاته 92 كیلۆگرام‌و ماده‌كه‌ش له‌جۆری هیرۆیین بووه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌و بازرگانه‌ی ده‌ستگیركراوه خه‌ڵكی توركیایه‌و دانیشتوی هه‌ولێره‌و تۆمه‌تباره به‌پێی ماده‌ی 25 له‌یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كان‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراوه.