سزا بۆشۆفێرانی تاكسی دەردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی رایدەگەیەنێت “لەدوای یەكی ئاب هەر تەكسیەك شریت و لۆگۆی لێنەدرابێت بەبڕی 500 هەزار دینار غەرامە دەكرێت”.

سدیق محەمەد بەرێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بەپێی بریاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئەگەر تاسەرەتایی مانگی ئاب هەر ئۆتۆمبێلێکی تەکسی شریت و لۆگۆی لێنەدرابێت لەدوای ئەو وادەیە بە بەبڕی 500 هەزار دینار غەرامە دەكرێت”.

وتیشی “ئێمە لەسنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە سێ هەزار و 500 فۆڕممان بەسەر شۆفێرانی تەكسی دابەشكردووە، بەڵام ئەوانەی مامەڵەكەیان تەواوكردووە نزیكەی هەزار و 700 تەكسییە، لەكاتێكدا دەبێت لەپارێزگای سلێمانی شریت و لۆگۆ لە 27 هەزار تەكسی بدرێت”.

پێشتریش وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لەهەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كە بەگوێرەی ئامارەكان حەفتا و حەوت هەزارو 781 تەكسی فۆڕییان وەرگرتووە و حەوت هەزارو 292 فۆڕم تەواو بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا