حکومەت پلان بۆ دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتیاندا دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، حکومەت لە پلانیدایە لەجیاتی دابەشکردنی زەوی، یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشبکات.

بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان باسی لەوەکرد، حکومەتی هەرێم پلانی هەیە یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشبکات، بەڵام ئەمە کاری لەسەر دەکرێت و هێشتا بەتەواوەتی جێگیرنەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزیرانی داد، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داوای وەزیری کاروباری شەهیدان لە وەزارەتی داد لەسەر هەمان پرس کۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا