هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ باڵوێزو كونسوڵی گشتی ئەمریكا كۆبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكانی یەكێتی لە سلێمانی لەگەڵ باڵوێزو كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە عێراق و هەرێم كۆبونەوەو دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و هەرێمیان، لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە تاوتوێكرد.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی پێشوازییان لە ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و رۆب واڵەر كونسوڵی گشتی ئەمریكایان لە هەرێم كردووەو لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی چەندین پرسیان كردووە، لەوانەش مەترسی پاشماوەكانی داعش لەسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەكە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و عێراق و پەسەندكردنی بودجەی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، روانین و پێشنیار و بڕیارەكانی یەكێتیییان لەبارەی پێشهات و پرسەكانەوە خستوەتەڕوو، ئاماژەیان بە پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق و چەسپاندنی پشكی هەرێم كردووە.

هاوسەرۆكی یەكێتی دەشڵێت، “جەختمانكردەوە پێویستە بودجە لە پێناو گەشەپێدانی ئابوری و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و باشتركردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتییان بەگەڕ بخرێت و ئەو هەنگاوەشمان بە سەرەتایەكی گرنگ بۆ دروستكردنەوەی متمانە لە نێوان هەرێم و عێراق وەسف كرد”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، لە كۆبونەوەكەدا خواستی یەكێتییان دووپاتكردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە كاتی خۆیدا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بە چاودێریی ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و دوور لە دەستتێوەردان.

دەشڵێت، “لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش ویستی یەكێتییمان بۆ یەكڕیزیی و یەكدەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە كوردستانییەكان دووپاتكردەوەو بە خاڵێكی گرنگمانزانی بۆ گەشەكردنی زیاتری هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕووەكانەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا