گۆڕەپانی تەحریر بەڕووی هاتووچۆدا دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
دەسەڵاتدارانی خۆجێیی بەغدا، ئامادەكاری دەكەن، بۆ ئەوەی گۆڕەپانی تەحریر بەڕووی هاتووچۆ لەشارەكەدا بكەنەوە.

ماوەیەكە بەهۆی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی 25ی تشرینی یەكەمی 2019، گۆڕەپانی تەحریر لەناوەڕاستی بەغدا بەڕووی هاتووچۆدا داخراوە.

لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی گۆڕەپانی تەحریر لەبەغدا، رۆژی شەممە لیژنەكانی پارێزگار شەقامی رەشید‌و رێگەی پردی كۆماریشیان كردەوە.

هێزە ئەمنییەكانیش بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ، بەربەستە كۆنكرێتییەكانیا هەڵگرتووەو بڕیارە رێگە بەهاتووچۆی ئۆتۆمبیل بۆ ناو گۆڕەپانەكەو دەوروبەری بدرێت.

هەفتەی ڕابردوو خۆپیشاندەران چادرەكانیان لەگۆڕەپانی تەحریر لابرد و گۆڕەپانەكەیان چۆڵكرد، كە ئەوە هاوكارێكی باشە بۆ كردنەوەی گۆڕەپانەكە بەشێوەیەكی تەواو لەچەند رۆژی داهاتوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا