پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەڵمانیا ئۆلاڤ شۆلتسی وەک راوێژکاری نوێی وڵاتەکە لەجێی ئەنگێلا مێرکڵ دانا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆلاڤ شۆلتس وەک راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا دیاریکرا و دەبێتە نۆیەم راوێژکار لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە.
بڕیارە شۆلتس لەلایەن سەرۆکی ئەڵمانیاوە بەشێوەیەکی فەرمی لە پۆستەکەیدا جێگیربکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بۆماوەی 16 ساڵ ئەنگێلا مێرکڵ لە پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیادا دەستبەکاربوو.