“ئاوی فورات ڕووبەڕووی دابەزینێکی مێژوویی دەبێتەوە”

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوو  زۆنگاوەکانی عێراق هۆشداریدا لەوەی لە ماوەی داهاتوودا ئاوی ڕووباری فورات بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.

سەلام شەمەری، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوو زۆنگاوەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی تورکیا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی ئاو وەک کارتێکی فشار بەرامبەر عێراق بەکاردەهێنێت.

وتیشی: بەرپرسانی سوریا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئاوی ڕووباری فورات پێنج مەتر دابەزیوە، کە ئەمە دابەزینێکی مێژووییە و هەرگیز پێشتر ئەمە ڕووی نەداوە، ئەمە مەترسیدارەو زەنگێکیشە بۆ ئەوەی لە سنوری عێراقیش هەمان شت ڕووبدات.

سەلام شەمەری داواشی لە حکومەتی عێراق کرد پەلە بکات لە واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ تورکیا لەبارەی پشکی عێراق لە ئاوی فورات و دیجلە و بەکارنەهێنانی ئاو وەک کارتی فشار لەبەرامبەر بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا