قۆناغەكانی تەرخانكردنی كورسی كۆتای پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن لە راپۆرتێكدا بەوردی قۆناغەكان تەرخانكردنی كورسی كۆتای پێكهاتەكانی دیاریكردووە بەگوێرەی راپۆرتی پەیمانگاكە تەرخانكردنی كورسی كۆتای پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستاندا بە سێ‌ قۆناغدا تێپەڕیوە:

لە قۆناغی یەكەمدا: مەسیحییەكان وەك پێكهاتەیەكی ئایینی و نەتەوەیی لە خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستاندا بە بڕیارێكی سەركردایەتی بەرەی كوردستانی پێنج كورسییان بۆ جیاكراوەتەوە.

لە قۆناغی دووەمدا: هیچ كام لە پێكهاتەكان كورسییان لە خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستاندا بۆ تەرخان ناكرێت لەگەڵ ئەوەی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان شەش كورسی زیاد دەكات و لە 105 كورسییەوە دەبێتە 111 كورسی.

لە قۆناغی سێهەمدا: تەرخانكردنی كورسی پێكهاتەكان لە خولی سێهەمی پەرلەمانی كوردستاندا بە 11 كورسییەوە دەردەكەوێتەوە، لە خەسڵەتە هەرە دیارەكانی ئەم قۆناغە ئەوەیە كاندیدەكانیان تەنها لەلایەن خودی دەنگدەرانی پێكهاتەكانەوە هەڵنابژێردرێن بەڵكو تێكەڵ بە دەنگدەرانی هەڵبژاردنی گشتی دەكرێن و ئەو 11 كورسیەی بۆ هەرسێ‌ پێكهاتەی (توركمان و كلدوسریان و ئاشوری، ئەرمەن) تەرخانكراوە لەسەربنەمای نەتەوەییە نەك ئایینی و ئەم قۆناغە هەتا ئێستاش هەر بەوشێوەیە بەردەوامە.

بەرەی كوردستانی و كۆتای پێكهاتەكان:

وەك لە راپۆرتەكەی پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن هاتووە: رۆژی 8_4_1992 سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی لە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەدا لەپاڵ ئەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1 ی ساڵی 1992 ی پەسەندكرد هاوكات بڕیارێكیشی بۆ پێكهاتەی ئاشوری بە هەموو تایەفەكانیەوە دەركردو تێیدا جەخت لەوە دەكاتەوە كە 5 كورسییان لە پەرلەمانی كوردستاندا بۆ تەرخاندەكرێت و هەڵبژاردنیان لەلایەن رۆڵەكانی گەلی ئاشوری و لە دایەرەی تایبەت بە خۆیانەوە ئەنجام دەدرێت.
ئەو بڕیارەی سەركردایەتی بەرەی كوردستانی كە تایبەت بوو بە تەرخانكردنی 5 كورسی بۆ پێكهاتەی مەسیحیەكان لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستاندا كاری پێنەكراو نەشخرایە نێوهیچ كام لە هەمواری یەكەم 1994 و هەمواری دووەم 1998 و هەمواری سێیەم 2004 ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

قۆناغی هەڵبەزو دابەزی پێكهاتە نەتەوەییەكان 2009_2018

ئەم قۆناغە بۆ دۆخی پێكهاتەكان لە هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنەوە دەستپێدەكات، كە رۆژی 12_2_2009 پەرلەمانی كوردستان دەریچواند و تێیدا بۆ یەكەمجار 11 كورسی بۆ سێ‌ پێكهاتەی نەتەوەیی ( كلدان سریان ئاسوری5 كورسی، توركمان 5 كورسی، ئەرمەن 1 كورسی) تەرخانكرا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی راپۆرتەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە: 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا