كۆمسیۆن ناوی پەرلەمانتارە سەركەوتووەكان رەوانەی دادگای فیدراڵی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق میكانیزمی پەسەندكردنی ناوی براوەی كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی دیاریكرد.

عیماد جەمیل، ئەندامی دەستەی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، دوای ئەوەی دەستەی دادوەری پێداچونەوە بە ئەنجامی تانە و سكاڵاكانی سەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەكات بە قبوڵكردن یاخود رەتكردنەوە، ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەنجامەكان پەسەند دەكات.

وتیشی: ئەو تانە و سكاڵایانەی كە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن تۆماركراون، پێشكەش بە دەستەی دادوەری دەكەن، هەر ئەوانیش بڕیار لەسەر سكاڵاكان دەدەن نەك كۆمسیۆن.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری لەسەر ئەنجامەكان، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ناوی براوەی كورسییەكانی پەرلەمان رادەگەیەنێت و بۆ پەسەندكردنیشیان رەوانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەكات.

دوای جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، 16ی ئەم مانگە دوا ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئەنجامەكانیش، جگە لە موقتەدا سەدر كە ، 73 (حەفتا و سێ) كورسی بەدەستهێناوە، لایەنە شیعیەكان بەرێژەیەكی بەرچاو دەنگیان كەمیكردوە، بەمەش ژمارەیەكی زۆر لەلایەنەكان تانە و سكاڵایان تۆماركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا