كێشەكانی هەولێرو بەغدا كاریگەری لەسەر هەماهەنگییەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق نەبووە

پۆڵەتیك پرێس:
لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان دەڵێت: كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا كارناكەنە سەر هەماهەنگی و دروستكردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

لیوا قارەمان كەمال بۆ پۆڵەتیك پرێس دەشڵێت: هەردوو لایەنی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام لەهەنگاوەكانی درووستكردنی دوو ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشدان.

باسی لەوەشكرد، ناوی ئەو ئەفسەرانەمان رەوانەی بەغدا كردووە، كە بڕیارە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەغدا كاربكەن.

ئاشكراشیكرد، كێشە نوێیەكانی ئێستای نێوان هەرێم و بەغدا كاریگەیان نابێت لەسەر كارەكانمان و هەماهەنگی نێوان هەردوولا.

بەپێی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بڕیارە دوو ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق لە بەغدا و هەولێر بكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا