ئەمریكا پابەندبوونی بە ئاسایشی هەرێم دووپاتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریكا فڕۆكەیەك پێداویستی گەیاندە هێزی پێشمەرگە، راشیدەگەیەنێت: ئەم هەوڵە جەختكردنەوەیە لە پابەندبونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە ئاسایشی هەرێمی كوردستان.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم بڵاویكردەوە: هاوئاهەنگی لەبواری ئاساییشدا هەوڵێكی دەستەجەمعیە هێزی سەربازیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە نزیكەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا لە كاردایە بۆ دڵنیاییدان لەوەی پێشمەرگە قارەمانەكان كەلوپەلی دروستیان لە بەردەستدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی داعش.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: دوێنێ هێزی پێشمەرگە ژمارەیەك كۆنتەینەریان لە كەلوپەل وەرگرت بۆ چاكڕاگرتنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان تا بەردەوام بەكاربن.

كونسوڵخانەی ئەمریكا دەشڵێت: ئەم هەوڵە دەستەجەمعیە جەختكردنەوەیە لە پابەندبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە ئاساییشی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ژمارە زۆرە لە ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی سەربازیی تریش كە دابینمانكردون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا