پۆڵەتیك پرێس:
بەمەبەستی گواستنەوەی موچەی مامۆستایانو فەرمانبەرانی پەروەردەی كەركوك بۆ سەر بەغدا لەپەرلەمانی عێراق زیاتر لە 40 واژوو كۆكراوەتەوە.
مەریوان نادر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە سەر داواكاری مامۆستا و فەرمانبەران لەپەرلەمانی عێراق داوای گواستنەوەی موچەی مامۆستایانو فەرمانبەرانی پەروەردەی كەركوك بۆسەر میلاكی پەروەردەی فیدراڵی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كردووە، بەمەبستی ئاڕاستەكردنی بۆ لیژنەی داراییو ژمارەی پێویستی واژووی پەرلەمانتارانیشی بۆ مەبەستە كۆكردەوە.
مەریوان نادر وتیشی: دوای كۆكردنەوەی واژووەكان لە ئێستادا حسن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق نووسراوەكەی ئاراستەی لیژنەی داراییكردووە، هەوڵەكانیش بۆ گواستنەوەی بەردەوام دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، نزیكەی 40 ڕۆژ دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی فەرمانبەرانی دابەشنەكردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠شدا تەنیا 5 موچەی دابەشكردووە، كە بەشێكیان ڕێژەی لێبڕینی 21% بوو.