پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى په‌یامێكى له باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات لایه‌نێكى سیاسى به ده‌مامكه‌وه هانى خۆپیشانده‌ران ده‌دات بۆ سووتاندنى باره‌گا حزبیه‌كان و بینا حكومییه‌كان.
عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌یامێكدا هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كان خسته‌ڕوو، له به‌شێكى په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: “ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ له هه‌رێمی كوردستاندا، له بێزاریی و تووڕه‌یی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر، كه له خۆپیشانداندا به‌رجه‌سته بووه، ده‌ره‌نجامی ئیداره‌دانی سه‌قه‌ت و خراپی حیزبییانه و بنه‌ماڵه‌ییانه‌ی سی (30) ساڵی ڕابردووه، له لایه‌ن چینی حكومڕانی هێز و پاره بۆ خۆ قۆرخكه‌ری وڵاته‌وه”.
ئه‌میرى كۆمه‌ڵ له به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “ئامۆژگارییه‌كی دڵسۆزانه‌ی ئه‌و لایه‌نه سیاسییه ده‌كه‌م، كه ئه‌ندامانی به شێوه‌ی نه‌ناسراوانه و ده‌مامكه‌رانه، ده‌خزێنێته نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه و هانیان ده‌ده‌ن و پێشیان ده‌كه‌ون، بۆ سووتاندن و تاڵانكردنی بنكه و فه‌رمانگه حیزبیی و حكوومییه‌كان، كه با ده‌ست له‌و كاره‌یان هه‌ڵبگرن و چیدیكه: (ڕاوچی خراپ نه‌بن، له ئاوی لێڵدا ڕاو بكه‌ن) و (دز نه‌بن بازاڕی ئاڵۆزیان بوێ) چی‌یان له هه‌گبه‌دایه، با به‌ئاشكراو شێوازی دروست بیخه‌نه ڕوو”.
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى عه‌لى باپیر:
بسم الله الرحمن الرحیم
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره‌و چه‌ند سه‌رنجێكی كورت
(ۆنُڕیدُ أَن نَّمُنَّ عَڵی الَّژِینَ اسْتُچْعِفُوا فِی الْأَرْچِ ۆنَجْعَڵهُمْ أَئِمَّه‌ً ۆنَجْعَڵهُمُ الْۆاڕپِینَ)القصص -5-
یه‌ك: ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ له هه‌رێمی كوردستاندا، له بێزاریی‌و تووڕه‌یی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر، كه له خۆپیشانداندا به‌رجه‌سته بووه، ده‌ره‌نجامی ئیداره‌دانی سه‌قه‌ت‌و خراپی حیزبییانه‌و بنه‌ماڵه‌ییانه‌ی سی (30) ساڵی ڕابردوویه، له لایه‌ن چینی حكومڕانی هێزو پاره بۆ خۆ قۆرخكه‌ری وڵاته‌وه.
دوو: بێزاریی‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵك له حوكمڕانان‌و، ڕه‌خنه‌گرتنی به هه‌رشێوه‌یه‌كی شه‌رعییانه‌ی ڕاست‌و دروست وه‌ك: خۆپیشاندان‌و ڕێپێوان، مانگرتن، كۆبوونه‌وه‌و، وتاردان‌و ڕه‌خنه‌گرتن، نووسین… نه‌ك هه‌ر مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكه، به‌ڵكو ئه‌ركیشیانه، وه‌ك خوا فه‌رموویه‌تی: (…أَقِمِ الصَّڵاه‌َ ۆأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ ۆانْهَ عَنِ الْمُنكَڕ ۆاصْبِرْ عَڵیٰ مَا أَصَابَكَ ۖ إِنَّ ژَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُوڕ ) لقمان -17–.
واته: نوێژ به‌رپاكه‌و، فه‌رمان به په‌سه‌ند بكه‌و، ڕێگریی له ناپه‌سه‌ند بكه‌و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تووشت دێ (به‌سه‌رت دێ) خۆ ڕاگربه، ئا ئه‌وه له ئه‌ركه پێویستكراوه‌كانه.
كه‌واته: هه‌ركه‌س فه‌رمان به چاكه‌و، ڕێگریی له خراپه بكات، ده‌بێ چاوه‌ڕێی به‌ڵاو گرفتاریی بێ‌و، له‌سه‌ریشی خۆڕاگر بێ.
سێ: هه‌روه‌ك چۆن داوای مافی خۆكردن، نه‌ك هه‌ر ماف، به‌ڵكو ئه‌ركیشه، به هه‌مان شێوه‌ش، به‌شێوه‌ی ڕاست‌و ڕه‌وا ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش، هه‌ق‌و ئه‌ركێكی گه‌وره‌و گرنگه‌و، پێویستیشه داوای هه‌قی خۆكردن به شێوه‌ی هه‌ق بێ‌و، بابای سته‌ملێكراو به هۆی به‌كارهێنانی شێوازی ناهه‌ق‌و ناڕاسته‌وه، وه‌ك هه‌ڵكوتانه سه‌ر بنكه‌و فه‌رمانگه حیزبیی‌و حكوومییه‌كان‌و، سووتاندن‌و تاڵانكردنیان، نیشانه‌ی پرسیار نه‌خاته سه‌رخۆی‌و هه‌قه‌كه‌ی‌و، بیانووش نه‌خاته ده‌ستی حوكمڕانانه‌وه.
نازانم كه‌ی هه‌ندێك كه‌س فێری خۆپیشاندانی شه‌رعییانه‌و شارستانییانه‌و بیانوو به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌رانه ده‌بێ؟!
چوار: لێره‌وه‌ش ئامۆژگارییه‌كی دڵسۆزانه‌ی ئه‌و لایه‌نه سیاسییه ده‌كه‌م، كه ئه‌ندامانی به شێوه‌ی نه‌ناسراوانه‌و ده‌مامكه‌رانه، ده‌خزێنێته نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و، هانیان ده‌ده‌ن‌و پێشیان ده‌كه‌ون، بۆ سووتاندن‌و تاڵانكردنی بنكه‌و فه‌رمانگه حیزبیی‌و حكوومییه‌كان، كه با ده‌ست له‌و كاره‌یان هه‌ڵبگرن‌و چیدیكه: (ڕاوچی خراپ نه‌بن، له ئاوی لێڵدا ڕاو بكه‌ن)و (دز نه‌بن بازاڕی ئاڵۆزیان بوێ) چی‌یان له هه‌گبه‌دایه، با به‌ئاشكراو شێوازی دروست بیخه‌نه ڕوو!
پێنج: هه‌رچه‌نده به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌راندا نیم‌و، ڕه‌فزی ده‌كه‌م‌و ئیدانه‌ی ده‌كه‌م، به‌ڵام خۆپیشانده‌رانیش پێویسته له ده‌ستی پیسی تێكدان‌و ناشرینكردنی خۆپیشاندانه‌كان وریابن‌و، بزانن بنكه‌و فه‌رمانگه‌كان به پاره‌ی خه‌ڵك‌و وڵات كڕاون‌و، هه‌ر هی خه‌ڵك‌و وڵاتن‌و، ناشبێ سته‌مكارو سته‌ملێكراو و، خراپ‌و چاك، به‌چاوێك ته‌مه‌شا بكرێن‌و، وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ.
شه‌ش: هه‌ر له ڕێوه ڕه‌خنه‌گرتن له‌هه‌ر جم‌و جۆڵێكی سیاسیی‌و كۆبوونه‌وه‌و، ته‌نانه‌ت سه‌ردانیكرانیش، نیشانه‌ی ناحاڵیی بوون‌و هاوسه‌نگیی تێكچوونه، چونكه گرنگ ئه‌وه‌یه چی ده‌گوترێ‌و، هه‌ڵوێست چۆنه‌و چییه؟ ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه‌ی شاره‌زای دنیان، ده‌زانن جاری وایه له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگیشدا، قسه‌و باس‌و دانووستان هه‌ر هه‌بووه‌و ده‌بێ.
حه‌وت: ئه‌مجاره ته‌نیا ویستم له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌و، له یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی (كا) و (دان)یانه‌وه بدوێم‌و، هیچ هیوایه‌كیشم به زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری چینی حوكمڕان، نه‌ماوه، هیچ به‌خۆداچوونه‌وه بكه‌ن، چونكه هه‌ر خۆ به‌زلگریی‌و له خۆبایی‌بوون زیاد ده‌كه‌ن، له جیاتی دان به هه‌ڵه‌و تاوانی خۆداهێنان‌و، پۆزش هێنانه‌وه‌و داوای لێبوردن كردن، سه‌ره‌تا له خوا “عز و جل” پاشان له خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری برسیی‌و تووڕه‌و نا‌ئومێد، بۆیه هیچ قسه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی وان ناكه‌م‌و، له ڕابردوودا زۆرمان گوت‌و نووسیی، به‌ڵام بێسوود بوو و به‌هره‌یان لێوه‌رنه‌گرت، ئه‌گه‌رنا جگه له زۆر چاوپێكه‌وتن‌و نووسینی په‌یام‌و ڕوونكردنه‌وه، دوو كتێبی تایبه‌تییشم له‌و باره‌وه هه‌ن:
1- ڕوانینێكی ئیسلامییانه بۆ واقیعی ئێستامان: گرفت‌و چاره‌سه‌ر.
2- قوڕئان‌و پاكسازیی‌و چاكسازیی له هه‌رێمی كوردستاندا.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم:
لێره‌وه‌ش سه‌ره‌خۆشیی له‌سه‌رجه‌م كه‌س‌و كاری قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌م، خوا سێبوورییان بدات‌و پاداشتیان بداته‌وه‌و، ئه‌وانیش به‌به‌هه‌شته‌كانی خۆی شادبكات‌و، بۆ برینداره‌كانیش داوای شیفای خێرای خێر، له خوای میهره‌بان ده‌كه‌م.
خوا یارمه‌تیی هه‌موو لایه‌كمان بدات، ئه‌م حاڵ‌و دۆخه‌مان به‌ره‌و خێر بگۆڕین، به جۆرێك كه سته‌می تێدا ڕێشه كێش بكه‌ین‌و، دادگه‌ریی تێدا بچه‌سپێنین.
عـه‌لـی باپــیـر
10/12/2020
هه‌ولێر