مەسرور بارزانی: ئامادەنین لە ژێر هیچ گوشارێكدا دەستبەردای مافەكانمان بین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە، مەسرور بارزانی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان هەمیشە ئامادەبووە كێشە هەڵپەسپێردراوەكانی لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكات، بەڵام ئامادە نییە لە ژێر هیچ گوشار و بارودۆخێكدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەكانی ببێت.

رۆژی سێشەممە 5_7_2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا و چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیی كرا.

لای خۆیەوە، مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان هەمیشە ئامادەبووە كێشە هەڵپەسپێردراوەكانی لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكات، بەڵام ئامادە نییە لە ژێر هیچ گوشار و بارودۆخێكدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەكانی ببێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە كە، پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە و پێویستە حكومەتی فیدراڵیی، هاوكار و پشتیوانی پێشكەوتنی هەر ناوچەیەكی عێراق بێت، نەك ئاستەنگ و كێشە دروست بكات.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، باڵیۆزی ئەمریكا ئاماژەی بەوە داوە كە هەرێمی كوردستان دۆست و هاوپەیمانێكی بەهێزی ئەمریكایە، هەروەها جەختی لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیی لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا