هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: بڕیار له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ده‌ین

پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیار له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌دات.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌درێت و دۆخی خوێندنی ئه‌مساڵ و كردنه‌وه‌ یان درێژكردنه‌وه‌ی ڕاگرتنی خوێندن بڕیاری له‌باره‌وه‌ ده‌درێت”.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی، “به‌پێی ئه‌و ڕێنمایی و داخوازییانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ ڕاپۆرتی خۆیاندا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، بڕیار له‌باره‌ی دۆخی خوێندنه‌وه‌ ده‌درێت”.

له‌ به‌رواری 10ی تشرینی یه‌كه‌م، لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی، بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵیدا به‌جۆرێك پۆلی 12ی ئاماده‌یی و یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تی له‌ ناو هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.

هاوكات بڕیاردرا له‌ پۆلی سێ تاوه‌كو 11ی ئاماده‌یی به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بێت، به‌ڵام دواتر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خوێندن بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان ڕاگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا