پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌رچه‌نده دوو به‌هێزترین كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان و جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانه، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌واندا چوار كاندیدی دیكه‌ش بونیان هه‌یه كه كێبڕكێی گه‌یشتنه كۆشكی سپی ده‌كه‌ن:
هاوی هۆکینز
تەمەنی 68 ساڵە و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سەوزی ئه‌مریكا، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هۆكینز كاندیدی پارتی سه‌وزه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه.
خۆ كاندیدكردنی هۆكینز یه‌كه‌م ئه‌زموونی چونه نێو هه‌ڵبژاردنی ناوبراو نییه، ئه‌و له ساڵانی 2010 و 2014 و 2018 خۆی بۆ پۆستی حاكمی نیویۆرك كاندید كرد.
هۆكینز سه‌ربازێكی دێرینی ئه‌مریكایه و له‌شه‌ڕی ڤێتنامه‌دا به‌شداریكردووه، جێگره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نگێلا وۆڵكه‌ر-ه كه شۆفێری پاس و بارهه‌ڵگره.
جۆ جۆرجینسن
جۆریسن چالاكوانێكی لیبراڵە و دووه‌م ئه‌زموونی خۆ كاندیدكردنیه‌تی له‌دوای ساڵی 1996 كاتێك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وساڵه‌ی كاندیدی پارتی ئازادیخوازی ئه‌مریكا بوو.
دروشمی جۆ جۆرجینسن و پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته له‌بواری ئابووریی، ئه‌وان نیگه‌رانن له‌وه‌ی حكومه‌ت وڵاته‌كه‌ی خستوه‌ته ژێر باری قه‌رزێكی زۆره‌وه كه زیاتره له 25 ترلیۆن دۆلار.
برایان كارۆڵ
مامۆستایه‌كی ئه‌مریكییه و كاندیدی پارتی “هاوسۆز”ییه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، یه‌كێكه له پاڵپشتیكارانی ئایدۆلۆژیای دیموكراتیه‌تی مه‌سیحییه‌كان.
كارۆڵی ته‌مه‌ن 70 ساڵ عه‌مار باتیل-ی به‌ڕه‌گه‌ز هیندی وه‌ك جێگری خۆی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دیاریكردووه.
گلۆریا لا ریڤا
چالاكوانێكی سۆشیالیستییه، كاندیدی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكایه له‌سه‌ر پارتی سۆشیالیست و ڕزگاری، ئه‌و له‌نیو مه‌كسیكۆ له‌دایكبووه و ته‌مه‌نی 66 ساڵه، لیۆنارد بلتییه‌ر جێگری ڕیڤایه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا.