پۆڵه‌تیك پرێس:
دیندار زێباری، ڕێكخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ژماره‌ی ئه‌و خێزانه جوله‌كانه ئاشكراده‌كات كه له هه‌رێم ده‌ژین.
دیندار زێباری له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، “80 خێزانی جوله‌كه و 60 خێزانی په‌یڕه‌وكاری ئاینی زه‌رده‌شتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین”.
دیندار زێباری وتیشی، هه‌رێمی كوردستان به ڕووی ئاینه جیاوازه‌كاندا ناوچه‌یه‌كی كراوه‌یه، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمیش خاوه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌ت به خۆیانن.
له‌باره‌ی دانانی وه‌زیری جوله‌كه یاخود زه‌رده‌شتی له‌نێو حكومه‌تی هه‌رێم دیندار زێباری وتی “مافی ته‌واویان هه‌یه”.
هه‌شت جۆر ئاینی جیاواز له‌هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه و په‌یڕه‌وكاری خۆیانیان هه‌یه ئه‌وانیش “ئیسلام، مه‌سیحی، ئێزیدی، زه‌رده‌شتی، كاكه‌یی، سائیبی، مه‌ندائیی، به‌هاییه‌كان و جوله‌كه”.