پۆڵه‌تیك پرێس:
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداریده‌دات له چونه نێو قۆناغێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێم.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، “مامه‌ڵه‌ی هه‌رێم له‌ڕووی ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هاوشێوه‌ی وڵاتانه”.
وه‌زیری ته‌ندروستی داوای له‌هاووڵاتیان كرد پابه‌ندبوونیان به‌ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان زیاد بكه‌ن، چونك به‌وته‌ی ئه‌و وه‌رزی زستان وه‌رزێكی قورسه بۆ كۆرۆنا.
سامان به‌رزنجی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سروشتی ڤایرۆسه‌كه و سوڕی ژیانیی نه‌زانراوه، تا ئێستاش نازانرێت ماوه‌ی چه‌نێك دمێنێته‌وه، هێشتاش ئاماژه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا دیار نین.
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 70 هەزار کەسی تێپەڕاندوه، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هەزار و 377 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه.