پۆڵه‌تیك پرێس
تا دێت قه‌یرانه سیاسی و داراییه‌كان و دۆخی ئه‌منیی و بژێوی خه‌ڵك له‌هه‌رێم به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، داخوازییه‌كیش خه‌ریكه دروستده‌بێت كه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن و پێكهێنانی به‌ره‌ی فراوانی گه‌ل به تاكه‌چاره‌سه‌ر ده‌زانن.
به‌هۆی دواكه‌وتن و پاشان لێبڕینی به‌شێك له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چه‌ند رۆژێكه ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی چین و توێژه‌كانی موچه‌خۆران له شار‌و شارۆچكه‌كان ده‌ستی پێكردوه و له‌ئاكامی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ش ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بونه‌ته قوربانیی.
خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له 28 ساڵی رابردوودا ته‌ندروست نه‌بوه و ده‌سه‌ڵاتێك بووه نه حكومه‌ته‌كه‌ی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بووه، نه داموده‌زگا حكومیه‌كانیشی شه‌رعی بووه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ته‌زویر و ساخته‌كاری بونیات نراوه.
وتیشی، ده‌سه‌ڵات له‌رابردوه‌وه تائێستا هه‌ستی به‌به‌رپرسیارێتی خه‌ڵك نه‌كردوه و ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كاری كردووه، ئه‌وه‌ش وایكردوه ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه بێته ئاراوه و شیرازه‌ی به سه‌دان خێزان تێك بچێت، بۆ گۆڕینی ده‌ساڵات و كشانه‌وه‌ی حكومه‌تیش هیچ به‌دیلێك نییه، بۆ ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیش باسی له‌وه‌كرد، مافێكی ره‌وای خۆیانه داوای مافه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینه بیانه‌وێت ده‌سه‌ڵات بگۆڕن و حكومه‌ت بڕوخێنن، هه‌رگیز شتی وا ڕونادات به‌ڵكو ئه‌وه بۆ وڵاتێكی ته‌ندروست و دیموكراسی و حوكمێكی مه‌ده‌نییه، چونكه ئه‌وانه به‌خوێن هاتون، هیچ به‌دیلێكیش نییه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست” هاوكات نه گۆڕان و نه ئیسلامیه‌كانیش به به‌دیل نازانێت حوكم بكه‌ن و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
ئه‌م حكومه‌ته هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه
هاوكات مایكڵ ڕۆبن، نوسه‌رو شرۆڤه‌كاری سیاسی ئه‌مریكی داوای ده‌ست له‌كاركیشانه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، پێیوایه كاتی ئه‌وه هاتووه به‌رپرسان ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه،
ئه‌گه‌ر ئێستا حكومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه خێرێكی گه‌وره‌ی ده‌گاتێ
مه‌سعود عه‌بدولخالق، چاودێری سیاسی كورد بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی: “به‌بۆچونی من نه‌ك كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م حكومه‌ته ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه، به هه‌ڵبژاردنێكی ته‌زویر هاتووه و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات نه‌كراوه و به‌ناوی ئابوری سه‌ربه‌خۆ وڵاتی وێرانكردووه، تائێستا ده‌ستور نییه و حوكم حوكمی حیزبه، هه‌ر حیزبه و له‌ناو بنه‌ماڵه چه‌كداری خۆی هه‌یه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بڕوای به په‌رله‌مان و ده‌ستور و لێپرسینه‌وه نییه”.
وتیشی، “ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه خێرێكی گه‌وره‌ی ده‌گاتێ وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی، ئه‌گه‌رنا ڕۆژ به‌ڕۆژ قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه و وڵات به‌ره‌و وێرانبون ده‌ڕوات و ساڵی داهاتوو خراپتر ده‌بێت، میله‌تیش هیچ ئامرازێكی له‌به‌رده‌ست نییه جگه له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ئه‌وه‌ش ڕێگریان لێده‌كرێت”.
دوای ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم، تائێستا حكومه‌ت هیچ وه‌ڵامێكی بۆ داواكاریه‌كانیان نییه و چاره‌نوسی موچه و بودجه‌ش به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به بۆچونی ئه‌و چاودێره‌ش، “هه‌ر به‌ڵێنێكی حكومه‌ت داویه‌تی ناڕاست بووه و نه‌یبردۆته‌سه‌ر و هیچ داگیركه‌رێكیش ئه‌وه‌ی به‌هه‌رێمی كردووه وه‌ك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا نه‌بووه، حكومه‌تی ئێستا ته‌نها حكومه‌تی چینێكه و حكومه‌تی میلله‌ت نییه”.
له‌باره‌ی تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، مه‌سعود عه‌بدولخالق ده‌ڵێت “ئه‌وه‌یه به‌ره‌ی گه‌ل به‌ره‌یه‌كی فراوان پێكبهێنێت حكومه‌تی خۆی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌بێت خۆی له دز و گه‌نده‌ڵكاران جیا بكاته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌یه چیتر مه‌زڵوم له كوردستان یارمه‌تی زاڵم نه‌دات”.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه رێكار و یاسایی خۆی هه‌یه
هه‌وڵی حزب و لایه‌نه‌كان به تایبه‌ت یه‌كێتی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و دابینكردنی موچه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و شاندی یه‌كێتی چه‌ند جارێك سه‌ردانی به‌غدایان كردوه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یان كردووه.
حاجی مه‌سیفی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی: “ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه رێكار و یاسایی خۆی هه‌یه و كاتێك ده‌بێت داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بكرێت كه بگه‌یت به بنبه‌ست و هیچ رێگاچاره‌سه‌رێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌مێنێته‌وه”.
وتیشی، “حكومه‌ت به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندایه، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌وڵه‌كانی چڕتر بكاته‌وه به‌ده‌م خۆپیشانده‌رانه‌وه چووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتونه‌ته چاره‌سه‌ر”.
حاجی مه‌سیفی باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێتی هه‌وڵێكی زۆری داوه، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدای كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا.