توركیا لە سنوری برادۆست هاووڵاتیەكی شەهید كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنوری برادۆست هێزەكانی سوپای توركیا دەستڕێژی گوللـەیان لە ژمارەیەك هاووڵاتی كرد و بە هۆیەوە كەسێك شەهید بوو ، 12 هاووڵاتی تریش لەلایەن هێزەكانی ئەو وڵاتەوە دەستگیركران.

سوپای توركیا لە ناوچەی ( بەرمیزە و كانی بۆگەن ) لە نێو خاكی هەرێمی كوردستان دەستڕێژی گوللەی لە سێ هاوڵاتی كردووە و هاووڵاتیەك بە ناوی تەحسین عومەر شەهید بووە.

شەوی ڕابردووش سوپای توركیا لە سنووری برادۆست 12 هاوڵاتی گوندی دیلان و مالماڵۆك و شاپان و میدانی دەستگیر كرد و ئەشكەنجەی زۆریدان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک