بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكارانی ئێوارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا هەمان مامەڵەی خوێندنی بەیانیان لەگەڵ بەشێك لە خوێندكارانی ئێواران لە زانكۆ حكومییەكان بكات بە مەرجێك تێكڕای نمرەیان لە 80% كەمترنەبێت، بەپێی بڕیارەكە، خوێندنیان دەبێت بە خۆڕایی.

فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی كردووە ئاگاداریان دەكاتەوە، دەرچووانی ئێواران ئاستی یەكەم و دووەم و سێیەمی خوێندنی ئێواران هەمان مامەڵەی خوێندنی بەیانیان لەگەڵ دەكرێت و سەبارەت بە تەواوكردنی خوێندنەكەیان واتا خوێندنەكەیان بە خۆڕایی دەبێت.

لە نوسراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە، سەبارەت بەو خوێندكارانەی ئێستا لە قۆناغە جیاوازەكاندا بەردەوامن لە ساڵی خوێندنی 2021 _ 2022 واتا خوێندكار لە هەر قۆناغێكدا بێت لە ئێستادا تا تەواوكردنی خوێندنەكەی كرێێ خوێندنی لێ وەناگیرێت بە مەرجێك تێكڕای نمرەیان لە 80% كەمتر نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا