رێكخراوی پەیامنێران: مەسرور بارزانی پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جیاكاری دەكات لەنێوان رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن، دەڵێت لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی ئەمڕۆ تەنیا دەزگا راگەیاندنەكانی نزیك لەخۆیان و هەندێ كەناڵی عەرەبی بانگكردبوو.

رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی رۆژی چوارشەممە جگە لە دەزگا راگەیاندنەكانی نزیك لەخۆیان و هەندێ كەناڵی عەرەبی ، هیچ دەزگایەكی تری بانگ نەكردبوو.

رێكخراوەكە دەشڵێت نیگەرانین لەو جۆرە پێشێلكارییانەو بە دەرچوون لە یاسا بەركارەكانی كاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستانی دەزانین.

رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕاشیگەیاند، “وەك رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئەم كارەی سەرۆكی حكومەت بە پێشێلكاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەزانین و پێشمان وایە نەدەبوو ئەم پێشێلكارییە بەسەر سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان تێپەرێت.”

رێكخراوەكە داواشدەكات سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەداوادچوونی جدی بكا لەسەر ئەو جیا كارییە بەرامبەر بە دەزگای راگەیاندن و رۆژنامەنووسان كراوە.

رۆژی چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا، بەڵام ڕێگە نەدرا هیچ میدیایەكی یەكێتی، كۆمەڵ و نەوەی نوێ و یەكگرتووی ئیسلامی ئامادەبن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا